پەرلەمانتارێک داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات جۆرێک لە "قاچاخچێتی مەترسیدار" رابگرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات و داوای لێدەکات جۆرێک لە "قاچاخی مەترسیدار" رابگرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بڵاویکردەوە، دوای چوار مانگ لێکۆڵینەوە، بەھاوکاری چەند پسپۆڕێکی بواری کیمیاو چەند پزیشکێک لێکۆڵینەوەو بەدواداچونمان کرد، گەشتینە چەندین ئەنجامی مەترسیدار، ھیچ گەندەڵی دزی و تاوانێک لەمە گەورەتر نیە بەھۆی بازرگانیەکی ڕەشەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەگەر ئەوە بەھێزە ھەموو ھەوڵاتیەکی کوردستان لە ھەر ساتێکدا بێت تووشی مەترسیدار ترین نەخۆشی ببێت، ئەوەی بەم بازرگانیە ڕەشە بەم میللەتە دەکرێت ھیچ دوژمنێک پێماناکات، بە یاداشت و کاری پەرلەمانی ئەم دۆسیەم ناردوە بۆ حکومەت و ئەنجامی نەبووە، لێرەوە دەینێرمەوە بە ھیوام بگات و ھەڵوێستێکی لەبارەوە بکرێت". 


PM:12:11:07/04/2021