دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە باس لەوەکراوە، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی لە مەڵبەندی پێنج دەستپێدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەک، کارتی نیشتمانی، یان پێناسی باری شارستانی، یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت".


AM:09:46:09/04/2021