ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دوای خوێندنەوەی راپۆرتی پزیشکی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەیەک بڕیار دەدردەێت کە وادەکەن کەمترین بەریەککەوتن لەنێوان هاوڵاتیان دروست ببێت".
وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاشکراشیکرد، قەدەغەی هاتووچۆ وەکو خۆی نامێنێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەمڕۆ بڕیار دەدەین لەرەمەزاندا چ شوێنێک دەکرێتەوە و چ شوێنێک دادەخرێت.
وتیشی" لەبارەی مزگەوتەکانیش لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمڕۆ ئەو پرسە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".