٨ هەزار سەربازی تایبەتی ئێران لە عێراقن

‌سوپایەکی تایبەتی ئێران
سەرکردەیەکی رەوتی سەدر بڵاویکردەوە کە ئێران هەشت هەزار چەکرداری ناردۆتە عێراق بۆ کۆمەککردنی سووپای عێراق لە دژی داعش.
سەرکردەیەکی رەوتی سەدر بە ماڵپەڕی (کنوز میدیا)ی راگەیاندووە کە رۆژانی ١٠،٩ ی حوزەیران نیشتنەوەی چەندین فرۆکەی ئێرانی لەفرۆکەخانەی نەجەف  سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشا، دەسەڵاتداران وتویانە ئەمانە بۆ سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە هاتوون، بەڵام کە لەفرۆکەخانە دابەزیون رێگایەکی تایبەتیان گرتووەو بە ئۆتۆمیبلی سەربازی گواستراونەتەوەو لەبەرچاو ونبوون. 
بەپێی قسەکانی ئەو سەرکردایەیەی سەدر لە رێگای فرۆکەخانەی نەجەفەوە ئێران ٣ هەزار چەکداری هێناوە بۆ عێراق.
هاوکات ئەو بەرپرسە بەماڵپەرەکەی راگەیاندووە کە ئێران ٥ هەزار چەکداری تریشی لە خاڵی پەڕینەوەی (بەدرە)ەوە ناردووە بۆ عێراق بە تەواوی چەکەکانیانەوە.



PM:06:04:22/06/2014