پارێزگاری هەولێر هاوڵاتیانی شارەکەی ئاگادار دەکاتەوە

پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە هەر شوێنێک گرانکردنی نرخیان بینی، پەیوەندییان پێوە بکەن و ئاگادارییان بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکەی پارێزگای هەولێردا، هاتووە "هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لە (بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت)و هەر شوێنکی دیکەی گشتیی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، دەستکاری و گرانکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستییەکان هەبوو، هاوکارمانبن و پەیوەندی بە تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە"  07502224466- 07502224488.

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزان نرخی هەندێک کەلوپەل و خۆراک بەرزبوونەتەوەو حکومەتیش دەیەوێت ئاساییان بکاتەوە لە رێگای چاودێریکردنەوە.



PM:08:51:16/04/2021