ئەمەریکا ڤاکسینێکی تایبەت دەنێرێت بۆ هەرێم


بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئەمریكا ڤاكسینێكی تایبەت رەوانەی هەرێمی كوردستان دەکات و دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " بڕیارە لەلایەن ئەمریكاوە ڤاكسینی جۆنسۆن بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و بدرێتە هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەو ڤاكسینەی رەوانە دەكرێت ٣١ هەزار ژەمە ڤاكسینە و بەتایبەت بۆ هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، دەشڵێت، نادرێتە هیچ كەسێكی دیكە و وەرگرتنی ڤاكسینەكەش تەنها یەک ژەمە".

هەفتەی رابردوو، عێراق نزیکەی ٥٠ هەزار ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی و دواتر ڤاکسینەکە گەشتە هەرێم و ئێستا لە تەوابووندایە.



PM:07:08:17/04/2021