لێدوانەکانی ئینریکی پێش یاریەکەی بروسیا دۆرتمۆند

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لویس ئینریکی باسی لە یاریەکەی سبەی بروسیا دۆرتمۆند کردوو ئامادەیی یانەکەی بۆ بردنەوە نیشاندا.

ئەمە سەرجەم لێدوانەکانی ئینریکیە لەسەر یاریەکە...


 ئینریکی: هۆڵەکە پڕە، من ئەوەم پێ خۆشە.
  ئێنریکی: ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین لەگەڵ خراپترین بارودۆخدا خۆمان بگونجێنین،  تیپەکە بەردەوام بێت لە یاریکردن بەبێ گلەیی، دڵنیام کە تیپەکەش هەروا دەبێت سەرنجی لەسەر یاریکردن دەبێت.

 ئینریکی: ڕۆڵی هاندەران گرنگە دڵنیام ئەوان هەرگیز بێ هیوایان نەکردین، دڵنیام سبەینێش لەوێ دەبن.


 - لە زۆرێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا لە سەنتەری مەشق و ڕاهێنانەکان بە هاندەرانت وتووە "ئێمە سەردەکەوین هۆکاری ئەم متمانەیە چییە؟"

  ئێنریکی : سەردەکەوین تاکە ڕستەیە کە بە زمانی فەڕەنسی دەیزانم، هەمیشە باوەڕم وایە کە تیپەکەم سەردەکەوێ.

  ئینریکی : سبەی بیر لە بردنەوە ناکەینەوە بە دوو گۆڵ، تەنها بیر لە بردنەوە دەکەینەوە، بۆیە دەبێت سەرنج بدەین و ئارام بین، تەنانەت ئەگەر گۆڵیشمان لێبکرێت ئاساییە.

  ئینریکی : ڕاهێنەر پێشەنگە دەبێت متمانە بەخۆبوون بچێنێت ، منیش متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە ، یاریزانەکان بەشێکن لە تاکتیکەکان و ئەوانیش زانیاری خۆیان بەیەکەوە دەبەستنەوە .


 ئێنریکی: ئەم هەفتەیەی پشوودان بەسوود بوو، توانیمان پشوو بدەین، شیکاری بکەین، بیرۆکەکەمان بگەیەنینە یاریزانەکان.

 - بەشداری ڕامۆس؟
  ئینریکی: شیکارییەکەم بۆ یاریزانەکانم قووڵە،  سبەینێش  ڕۆژی هەڵبژاردنی یاریزانەکانە.

  ئینریکی : ئامانجی من سەرکەوتنە بۆ یاری کۆتایی زۆرجار لە ژیانی یاریزانان و تەنانەت لە ژیانی ڕاهێنەریشدا ڕوونادات بۆیە دەبێت باشتر بین بۆ ئەوەی سەرکەوین.

 - پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی مباپێ زیاتر بەکۆمەڵ بێت؟
  ئینریکی: بابەتێکی زۆر سادەیە کە بۆشاییەکانی نێوان هێڵەکان لە کوێیە کە دەبێت یاریزانەکان هەیانبێت بە دڵنیاییەوە دۆرتمۆند بە فشارێکی زۆرەوە یاری دەکات، بۆیە دەبێت تیپەکە لە نێوان هێڵەکاندا بەشداری بکات لە پێشەوە و لە ناوەڕاستدا نەبێت من دەمەوێت لە هەر شوێنێک مەترسیدار بێت یاری پێبکات .



PM:03:22:06/05/2024