پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئافرەتێکی تەمەن ٢١ ساڵ خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (م . ف . ح ) لەدایکبووی ٢٠٠١ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراوبکرێت". 


PM:06:29:18/04/2021