کەمێک پێش ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان بە بڕی ١١ ترلیۆن و ٤٨٢ ملیار دینار دیارکرا.
دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند" دوای قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ، پاش سێ هەفتە لە پیداچوونەوەی وەزارەتەکە بە یاسای بودجەی پەسندکراو، پشکی هەرێمی کوردستان بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ ملیار دینار دیاریکرا".
وتیشی" هەشت تریلیۆن و ١٦١ ملیار بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار و ٣٨٤ ملیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان و ٥٠ ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە".