٦ هەزار ئەمەریکی سەرباری وەرگرتنی تەواوی ڤاکسین، تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە


ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی پەتا گوازراوەکان لە ئەمەریکا کە ناسراوە بە CDC ئاشکرای دەکات کە ٦ هەزار ئەمەریکی دوای وەرگرتنی تەواوی ڤاکسین، بەڵام سەرلەنوێ تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە.
 
رۆژنامەی " ناشوناڵ ئینتەرست" باس لەوە دەکات ئەو ژمارەیە کە سەرلەنوێ تووشبوونەتەوە ٠.٠٠٧% لە ٨٤ ملیۆن کەس کە ڤاکسینی کۆرۆنایان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەرگرتووە.

بەپێی ئەو راگەیاندنەی ناوەندە تەندروستییەکان بڵاویان کردۆتەوە کەمتر لە ٤٠٠ کەس پێویستی نە بەخۆشخانە هەبووە لە وانەی تووشبوونەتەوە و ٧٤ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

لە ئەمەریکا تا ئێستا ١٣١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس یەکەم ڤاکسینیان وەرگرتووە.



PM:11:16:21/04/2021