بڕیارە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەرێمی کوردستان و به‌غداد.
ئاژانسی فەرمیی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە، سبه‌ینێ یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێڕان بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سه‌ردانی قەتەر و عێراق ده‌كات، هاوکات رۆژی سێشەممە ٢٧ی نیسان سەردانی هەرێمی كوردستان.
ئاژانسەکە ئاشکراشیکردووە، زەریفی لەسەردانەکەیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه، هەروەها له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراقیش كۆده‌بێته‌وه دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.