ریاڵ مەدرید گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی کاریگەری بەرکەوتوو چوامینی لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، چوامینی بەهۆی ئازارەوە مەشقەکانی بەجێهێشتووەو نیگەرانی هەبووە لە یانەکە بەڵام تەنها زەربەیەکی گەورەی بەرکەوتووە.

بە قسەی رۆژنامەکە ئەگەر ئەنچیلۆتی پێویستی بەو یاریزانە هەبێت بەرامبەر قادش ئەوا دەتوانێت یاری بکات، بەڵام شتە لۆژیکییەکە ئەوەیە کە ڕۆژی شەممە پشوو بدات بۆ ئەوەی بەرامبەر بایرن میونخ ئامادە بێت.




PM:03:42:02/05/2024