یەکەم کاردانەوەی تورکیا لە دژی بایدن لەبارەی بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەکان

تورکیا زۆر نەوەستا لەسەرئەوەی کە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی بە جینۆساید ناساند و وەزیری دەرەوەی تورکیا ناساندنەکەی بایدنی رەتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەیوەندیدار بە رووداوەکانی ١٩١٥ وەک ئاندۆڵ بڵاویکردەوە" بەتەواوەتی بەکارھێنانی دەستەواژەی "کۆمەڵکوژی" لەلایەن جۆ بایدن رەتدەکەینەوە کە تەنھا ئامانجی راکێشانی سەرنجی خەڵکە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتیشی " وتەکان مێژوو ناگۆڕن. دەربارەی مێژووی وڵاتەکەمان وانە لە کەس وەرناگرین".

ئەمرۆ ٢٤ نیسان سەرۆکی ئەمەریکا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتە بوێری کردو بە جیاوازی لەوانەی پێشخۆی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند.



PM:08:24:24/04/2021