سەمای سەهۆڵەکە ئاسایی بووە و نەخشە بۆ داڕێژراو نەبووە

ئەو سەمایەی شەوی رابردووی شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی کە هەندێک ناوەندی ئیسلامی کۆمەڵایەتییان توڕە کرد و ئەمشەو لە تۆڵەی ئەوەدا نوێژیان دابەست لەو شەقامە رووداوێکی ئاسایی بووەو نەخشە بۆ دڕێژراو نەبووە.

ئەو دوو گەنجەی سەماکەیان کرد لە چآوپێکەوتنێکی کەناڵی رووداودا رایانگەیاند" ئەوان لە بنچینەدا خەڵکی سوریان و لە ئەورپا دەژین و ماوەیەکە هاتوونەتە هەولێر".

لە درێژەی قسەکانیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان پەیمانگای سەماکردنیان لە هەولێر هەیەو چەندان جار سەمایان کردووەو لە هەولێر و لە دهۆک و ئەمجارەشیان هەروا بەسەردانێک چوونەتە شاری سلێمانی.

ئەو دووگەنجە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان سەردانیان بۆ سلێمانی ئاسایی بوەو هیچ پیلانێکی لە پشتەوە نەبووەو ویستوویانە لە رێگای سەماوە خۆشی بە خەڵک بگەیەنن.

ئەمشەو شەممە هەندێک ناوەندی ئیسلامی کۆمەڵایەتی وەک تۆڵە کردنەوەیەک نوێژی بەکۆمەڵیان لەشەقامی سەهۆڵەکە کرد.

سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ یش لە کاتی وێنەگرتنی گۆرانییەکی هونەرمەندی ناسراو، ماریا هەورامی لەو شەقامە کە دیمەنی هەڵپەڕکێکی کوردی تێدا بوو لەلایەن مەلا هەڵۆ، کەسایەتی ئاینی ناسراو لە رێگای تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکانەوە هێرشیکردە سەر ئەو هونەرمەندەو کێشەکە کەوتە دادگاو، دواتر مەلا هەڵۆ حەمە رەشید داوای لێبوردنی لەو هونەرمەندە کرد.  



AM:12:29:25/04/2021