ئیسرائیل: ڤاکسینی ڤایزەری ئەمەریکی دەبێتە مایەی هەوکردنی دەمارەکانی دڵ

توێژینەوەیەکی ناوەندی زانستی ئیسرائیل گەیشتۆتە ئەو راستیەی کە ڤاکسینی ڤایزەر ئەمەریکی دەبێتە مایەی هەوکردنی دەمارەکانی دڵ و نیشانەکانی ئەم هەوکردنە لە هەندێک لەو کەسانە دەرکەوتووە کە ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەی وەرگرتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، دوێنێ یەک شەممە بڵاویکردەوە لەو پشکنینە کەمانەی بۆ خەڵکانیان کردووە لە هەندێک لەو پشکنینانەدا حاڵاتی هەوکردنی دڵیان ئاشکرا کردووە لەو کەسانەدا کە دوای ئەوەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بەرامبەر ئەم راگەیاندنەی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، کۆمپانیای ڤایزەری ئەمەریکی رایگەیاند" ئەوان تەنها چەند حاڵەتێکی وایان ئاشکرا کردووەو لە سەرجەم دانیشتواندا ئەوەش ئاساییە".
 
لەلای خۆیەوە، ناحمان ئاش رێکخەری قەڵاچۆکردنی کۆرۆنا لە ئیسرائیل رایگەیاند" توێژینەوەیەکی سەرەتایی دەریخستووە کە دەیان حاڵەتی هەوکردنی دەماری دڵ لەناو ٥ ملیۆن کەسدا کە ڤاکسینەکەیان بۆ جاری دووەم وەرگرتووە، تۆمار کراوە".

هەروەها هاتووە ئەو کەسانەی دەماری دڵیان هەوی کردووە زیاتر ئەوانەن کە تەمەنیان لەسەر ٣٠ ساڵەوەیە.



AM:11:45:26/04/2021