کۆمەڵێک دادوەر و ئەندامانى داواکارى گشتى لەسەر لێبڕینى مووچە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

کۆمەڵێک دادوەر و ئەندامانى داواکارى گشتى لەسەر لێبڕینى مووچە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و داوا دەکەن کە حکومەتی هەرێم چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات.

ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن" داواکارین حکومەتی هەرێم چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات، نەک دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببرێت کە بە یاسا رێکخراوە".

ده‌شڵێن" چاوەڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕین له‌ موچه‌ كۆتایی پێبهێنێت‌ و ئه‌وه‌شى بڕاوه‌ له‌چوارچێوه‌ى هه‌ژمارێكى بانكیدا بۆیان بگێڕێته‌وه‌".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


PM:01:16:26/04/2021