دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی گرژی و پێکدادان لە قامیشلۆ دەستیپێکردەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگربەستی هەمیشەیی لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ڕاگەیەندرا، گرژی و پێکدادان لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکردەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لەرۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ئاگربەستیان پێشێلکردوە و لە گەڕەکی حلكوی قامیشلۆ هێرشیانکردوەتەسەر هێزەکانی ئاسایش، لەبەرامبەریشدا هێزەکانی ئاسایش وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.

شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەچاودێری روسیا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا لەقامیشلۆ ئاگربەستێکی هەمیشەییان بۆ راگرتنی گرژییەکان واژۆکردوە.

شەوی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە بەشار ئەسەد هێڕشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و منداڵێک کوژراوە، هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بەسەختی بریندار.  


PM:02:42:26/04/2021