مستەفا کازمی بڕیار لەسەر خۆ کاندیدکردن دەدات



سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی خۆی یەکلایی دەکاتەوەو بڕیار دەدات خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید نەکات.

میدیای ناس کە میدیایەکی عێراقی ناسراوەو نزیک مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانە بڵاویکردەوە کە پرسی خۆ کاندیدکردنی کازمی یەکلایی بۆتەوەو ئامادە نییە خۆی کاندید بکات.

ناس کە بەزمانی عەرەبی و کوردی بابەتە رۆژنامەوانییەکانی بڵاودەکاتەوە، لە سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاشکرای دەکات کە ناوبراو ڕەتی کردۆتەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ بکات کە بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەمی بەڕێوەبچێت، بەشداری بکات.



PM:08:41:26/04/2021