تەیب ئۆردوغان کەرەنتینەی گشتی لە تورکیا راگەیاند

سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان کەرەنتینەی گشتی لەسەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆما.

ئۆردوغان لە وتارێکیدا ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی نیسان رایگەیاند "خوێندنی ناوپۆل لە سەرجەم ناوەندەکاندا دادەخرێت و هەموو تاقیکردنەوەکانیش دوادەخرێت."  

هەروەها وتیشی "چەند بازاڕێک دەکرێنەوە لەکاتی داخستنەکەدا، بەڵام بەپێی ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی لە پەتاکە."  

لە تورکیا بەس تەنها لەمڕۆدا ٣٨ هەزار و ٥٥٣ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٣٤٧ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.  



PM:09:00:26/04/2021