بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق، زانیاری تازه له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ پێج شەممە، فازڵ نه‌بی،
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند" تاوه‌كو ئێستا
وردبینی له لیستی مووچه ته‌واو نه‌بووه له به‌غدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"سیوه‌یله‌ی
نه‌قدیش به‌رده‌سته، بۆیه هیچ گرفتێك بوونی نییه، خۆشم په‌یوه‌ندیم كردووه به
وه‌زاره‌ت و ئه‌وانیش دڵنیاییان داوه كه به گوێره‌ی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران
پابه‌ندن به ناردنی پاره".
فازل نەبی جەخت لەسەر ئەوە
دەکاتەوە کە به دڵنیاییه‌وه ئه‌مڕۆ ته‌واو ده‌بێت، هیچ گرفتێكیش له ته‌مویلی
پاره‌كه نییه و هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه ده‌نێردرێت، چونكه وه‌زاره‌تی دارایی
عێراق ئه‌مه‌ی كردووه به ڕۆتین. ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " ڕاسته‌وخۆ دوای
ته‌واوبوونی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق، ته‌مویلی پاره‌ی مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات".