" لە ماڵەکانیانندا ڤاکسین لە بەرپرسانی کورد دەدرێت "

 ئەو ڤاکسینەی حکومەتی عێراق کڕیوویەتی، یان وەک هاوکاری پێیدراوە، هەرێمیش پشکی خۆی بۆ نێردراوە، ژمارەیەکی بەرپرس لە ماڵەکانیان لەلایەن تیمە پزیشکەییەکانەوە ڤاکسینیان لێدەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە چەندان بەرپرس لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێدەدرێت بەبێ ئەوەی بچنە نەخۆشخانەکان و، تیمە پزیشکییەکان دەچنە ماڵەکانیان دەرزیەکانیان لێدەدەن.

 وەزارەتی تەندروستی هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ بەرگرتن لەم دیاردەیە لە هەولێر و، دواتریش لە سلێمانی، فۆرمێکی ئەلکترۆنیان لە ڕێگای  تۆڕەکانی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە تا هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین پڕی بکەنەوە و نۆرە بگرن، بەلآم دوای بڵاوکردنەوەی ئەم فۆرمەش بەرپرسانی کورد لە بنکە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی ڤاکسین وەرگرناگرن و لەماڵ و نووسینگەکانیان لەلایەن تیمە پزیشکییەکاوە ڤاکسینەکەیان پێدەدێت.

لە سلێمانیش ئەو دیاردەیە تۆخترەو هیچ بەرپرسێکی ئەو دەڤەرە نەچوونەتە نەخۆشخانە گشتییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

لە سەر ئاستی هەرێم ژمارەیەکی زۆر کەم بەرپرسی حیزبی و حکومی لە میدیاکانەوە دەرکەوتوون لە نەخۆشخانەیەکی گشتی ڤاکسین وەربگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لەسەرکردە جیهاننیەکان لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکاندا وەک هاوڵاتی ڤاکسین وەردەگرن و هەوڵیش دەدەن هاوڵآتیان هان بدەن تا ڤاکسینەکە وەرگرن.

 

PM:09:34:26/04/2021