پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگوندی شێبانی سەربەناحیەی سەرکەپکان لەقەزای رانیە گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بهوەکردووە" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (ت. ب. ح.) له ڕه‌گه‌زی نێر له‌دایكبووی 2000 پیشه كاسب دانیشتووی گوندی ده‌ڵاڵانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه".
ڕاشیگەیاندووە" دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی مردنه‌كه‌ی، گواسترایه‌وه پزیشكی دادوه‌ری رانیه و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری ته‌رمی ناوبراو راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به ووته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو له‌كاتی بهخوێكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی له گوندی شێبان به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه گیانی له ده‌ست داوه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.