لەبارەی تەقینەوەكەی ناحیەی كانی ماسی، وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە پچڕابوو".
لەڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی ھێڵی ٣٣ کەی ڤی لە وێستگەی سەرسنگ بۆ کانی ماسێ لەکارکەوت لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەکدارەکانی پەکەکە و لەشکری تورکیا، لەئێستادا هاتە چارەسەرکردن".
ڕاشیگەیاندووە" ھیوای ساخ و سەلامەتی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی فەرمانبەرانی گواستنەوەی کارەبا و ھەردوو ھاوڵاتییانی رێنیشاندەر دەخوازین، دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای دھۆك و چاککردنەوەی کارەبای کانی ماسێ و کۆمپانیای راکردنی مینەکان لە پارێزگای دھوك دەکەین".
باسی لەوەشکردووە، ھەر کارێك کە دەبێتە ئەگەری تێکدانی ئارامی دەڤەرەکە و رێگری لە کارەکانی خزمەتگوزاری ئیدانە دەکەین.