ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە تەنها یەک تووشبووی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو کە رۆژانی رابردوو، سیان، یان چوار گیانیان لەدەستدەدا، دابەزی.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەمشەو چوار شەممە تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ١٢٩ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و ٢٤ تووشبووی نوێ داخڵکراوەو، ٢٤ تووشبووش چاکبوونەتەوەو کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.

هەروەها هاتووە، ١٠٣ تووشبوو لە ژێر ئۆکجسیندان، ٢٠ نەخۆشیش لە ژێر چاودێری چڕدان، ١٦ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دان.



PM:11:11:28/04/2021