ئەمڕۆ پێنج شەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان فه‌رمانێکی بۆ بە قه‌زاكردنى خورماڵ واژوو كرد.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ی هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشنایی داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌مباره‌یه‌وه، بڕیاریدا به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای خورماڵ له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوری ئێستای ناحیه‌ی خورماڵ.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و رێکارە ئیدارییەکان دەستپێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به قه‌زاكردنى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ره‌وشى ناوچه‌كه له ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى زياتر به خه‌ڵك و هاوڵاتييانى ده‌كات.