سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت" نزیکەی لە 85% ی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەزۆربەی کۆلێژەکان خوێندراوە، دوای جەژن دەست دەکرێت بەتاقیکردنەوەکان، تا کۆتایی ساڵ دەتوانین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تەواوبکەین".
پڕۆفیسۆر د.جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئێمه وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له 4-10 ساڵی خوێندنی 2020-2021 مان ده‌ستپێکرد به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت که پێی ده‌وترێت پلانێکی ئاوێته، هه‌تا ئێستا ئێمه هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بووه به‌پێی پلانی خوێندنه‌که که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سه‌ندی کردووه و هه‌موو ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی که له لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆناوه ده‌رده‌چێت، هه‌موو ڕێنماییه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک به‌جێگه‌یاندووه".
هەروەها وتیشی" هیچ گرفتێکمان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌شه‌ناوخۆییه‌کانیشمان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن ئه‌وانیش به‌هه‌مان ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کردۆته‌وه ، وه هه‌موو قوتابیان ئاماده‌ییان هه‌یه به‌ڵام به‌ڕێژه بۆنموونه قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی چوار ڕۆژ له کۆلێژ ئاماده ده‌بێت، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ به‌پێی خشته‌ی وانه که قوتابیه‌که وانه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، هیچ گرفتێک نه‌بووه که ڕۆژێک له‌ڕۆژان بڵێت ئه‌و قوتابیه نه‌یتوانی بێت به‌ڵام خشته‌که له‌به‌شی کۆلێژه‌که داده‌نرێت بۆ وانه‌ی هه‌فتانه قوتابییه‌کان هه‌موویان پابه‌ند ده‌بن، وه‌کو هه‌موو ساڵانیش هه‌رگیز نه‌بووه ڕۆژێک له‌ڕۆژان بڵێن هه‌موو قوتابیه‌کان به‌هه‌مان ژماره له‌پۆله‌که ئاماده ده‌بێت ڕێژه‌ی نه‌هاتنی (1،2،3،4) له‌هۆڵه‌که وه‌کو ساڵانی ڕابردوو هه‌رده‌بێت، قوتابی هه‌یه له‌وانه‌یه له‌ناو کۆلێژ بێت به‌ڵام گرفتێکی هه‌یه و نایه‌ته هۆڵی خوێندن".
د.جەوهەر فەتاح ئاماژەی بەوەکرد تا ئێستا لەزانکۆکەیان ڕێژەیەکی باش لەپڕۆگرامی خوێندن خوێندراوە، لەو ڕوەوە وتی" ڕێژه‌ی خوێندنمان تا ئه‌مکاته‌ی قسه‌ده‌که‌م له‌زۆربه‌ی کۆلێژه‌کان وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له 80% جێبه‌جێ کراوه ئه‌گه‌ر به‌هۆی بوونی په‌تای کۆرۆنا ئێمه بتوانیین ڕێژه‌ی ئاستی خوێندن 80% به‌رزبکه‌ینه‌وه که‌واته ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له‌و پرۆسه‌یه‌ی که پلانی خوێندنمان جێبه‌جێکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، له‌دوای جه‌ژن له‌مانگی پێنجه‌وه ده‌ست به‌تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن به‌پێی هه‌مان ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا".
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕونیکردەوە، تائێستا نزیکه‌ی 80% بۆ 85% مان ته‌واو کردووه، وه به‌رده‌وامیشین هه‌تا ده‌گه‌ینه مانگی پێنجیش که تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌و بڕوایه‌ین ئێمه بتوانیین زیاتر 90% ی پرۆگرامی خوێندنه‌که‌ی خۆمان به‌تایبه‌تی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، وه له‌هه‌موو زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام من له‌سه‌ر زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین قسه ده‌که‌م ده‌توانیین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان به‌بێ ئه‌وه‌ی گرفتێکی وا هه‌بێت جێبه‌جێمان کردووه و جێبه‌جێشی ده‌که‌ین.