ئەوقافی هەرێم لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان لە شەوی قەدر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر (١٢:٠٠)ى شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ى لێژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز بڕيارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە:
یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاوەکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن .
دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم: دەست نوێژ لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێت لە مەتر و نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت.
پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بە گشتی.
شەشەم : لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرانبەر سەرپێچيكاران.
حەوتەم: بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیاییەکان دەکەن.
ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن.
نۆيەم: ئەم رێنمایانە لە شەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.