وەزارەتی تەندروستی:
گوژمەیەکی تری ڤاکسین گەیشتە عێراق


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند " گووژمەیەکی نووێی ڤاکسینی کۆرۆنای لەجۆری ڤایزەر گەیشتە عێراق". 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق کە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوکرایەوە ئاشکرای دەکات کە بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆپانیای ڤایزەردا کراوە، گوژمەیەکی نوێی ئەو ڤاکسینە گەیشتە عێراق.

  
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە کە ڤاکسینەکە بەسەر هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دابەش دەکرێت.  
هەفتانە لە کۆمپانیا جیاجیاکانی جیهانەوە بەپێی ئەو گرێبەستەی کراوە، ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.



AM:09:56:03/05/2021