ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدەگەیەنێت" داعش وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ته‌واو نه‌بووه و کۆتایی نه‌هاتووه ورده ورده خۆی ڕێکده‌خاته‌وه".
فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی پێشتری نێوان هه‌ردو لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بو كه ده‌بێت له‌هه‌مو ناوچه‌كانی ناكۆكی به‌تایبه‌تی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله كه‌ركوك و هه‌ولێر و موسڵ هێڵی هاوبه‌شی به‌رگری هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردولا، به‌ڵام هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌یه لێپرسراوانی باڵای هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای چالاككردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی تر ده‌كه‌ن كه پێشتر كراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لایه‌نی عێراقی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی پێشتر جدی نه‌بون به‌هۆی بونی كێشه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی له‌ناو خودی عێراقدا هه‌یه، بابه‌ته سه‌ربازییه‌كان به‌لارێدا ده‌برا فشاری سیاسی هه‌بو له‌عێراق كه ئه‌مه جێبه‌جێنه‌كرێت ده‌بێت ئه‌و فشاره سیاسیه لاببرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌یه، كاروباری ئه‌منی و سه‌ربازی جیابكرێته‌وه له‌كاروباری سیاسی.
ئاماژەی بەوەشکرد" هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌ر هه‌بووه و هه‌ر به‌رده‌وامبووه و جدی بووه ته‌نانه‌ت دوای کۆتایی هێنان به ئیماره‌ی ئیسلامی داعش له‌ناوچه‌کانی موسڵ و له‌شامیش واته له‌سوریاش هه‌رماوه چونکه داعش وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ته‌واو نه‌بووه و کۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵام شێوازی کاری تیرۆریستی گۆڕیووه ده‌وڵه‌تی هه‌بووه ئێستا به‌شێوازی گروپی بچوک بچوک و په‌لاماردان به‌هه‌ردوو شێوازه‌که هه‌م به‌شێوازی فیکری تیرۆریستی له سۆشیال میدیاوه هه‌م له‌ڕێگه‌ی چه‌که‌وه به‌رده‌وام بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش کۆتایی نه‌هاتووه له‌سه‌ر عێراقه له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه له‌سه‌ر سوریایه له‌سه‌ر لیبیایه له‌سه‌ر یه‌مه‌نه له‌سه‌ر میسره له‌سه‌ر ئه‌وروپایه له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی دنیا خۆ کۆتایی نه‌هاتووه گروپی تیرۆریستی داعش".
دەربارەی هۆکاری خۆ ڕێکخستنەوەی داعش وەک لەوەڵامەکانیدا ئاماژەی پێ‌کرد؟ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی" بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ورده ورده داعش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه ڕێگاکانی هاتوچۆوکردنه‌کانی به‌تایبه‌تی له‌نێوان عێراق و سوریا ده‌روازه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ده‌توانێت جوڵه بکات شانه نوستووه‌کانی زیندووکردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت فشارێکی زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هه‌رماوه و ده‌توانێت زیان بدات له‌به‌رئه‌وه جارجار کاره تیرۆریستیه‌کانی زیاد ده‌کات".