فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چەند جارێک سنوریەکانی کانی ماسییان بۆردومانکرد.
بەپێی زانیاریەکان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چەند جارێک ناوەند و دەوروبەری گەلی (ههسپا)یان له نزیك گوندی بازێ لە ناوچەی سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.
تا ئامادهكردنی ئهم ههواڵه فڕۆكهکانی توركیا بهردهوامە له بۆردوومانكردنی ناوچهكه و لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکەش هیچ زانیارییەک نەزانراوە.
کانی ماسی یەکێکە لە شارۆچکەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.