ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشێوەی "نایاسایی" پلە و مووچەیان بۆ بەرزكراوەتەوە".
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" زیاتر لە ١٩ ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزكراوەتەوە، لەڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی وردبینی بۆ فایلی ٣٠٤ ھەزار و ١٢٩ فەرمانبەر كراوە، دەركەوتووە ١٩ ھەزار و ٤٢ كەس بە زیاد پلە و زیادە مووچەیان پێدراوە!، بڕیاردرا راست بكرێتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ٤١١ كەس مووچەی شەھیدیان بۆ بڕدراوەتەوە و ئەو مافەشیان نییە، ١٣٣ كەس بە تاقانەی جینۆساید دانراون و تاقانەی جینۆسایدیش نین.