هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پەسەندکردنی سزای سزادراوانی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات، دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەپەیامێکدا کەلە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە" ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات".
باسی لەوەشکردوە، پێویسته به هه‌موومان، هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین. داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه.