نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ئ ئایاری  ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٢٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٩٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٧٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٤) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:02:36:06/05/2024