وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزادراوانی بادینان كەموكوڕی زۆر هەبووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سزادراونی بادینان كراوە ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزادراوان كەموكوڕی زۆر هەبووەو زۆر نیگەرانین لەبڕیارەكەی دادگا پەیوەست بە كونسولی ئەڵمانیا". 

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێمە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەیاس کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەعید و ئەریوان عیسا محەمەد لە هەولێر بەداخین. دوپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای یەکەمی دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ مایەی مایەی تێگەیشتن نییە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی دادگا لە سەرەتادا کەموکورتییەکی گەورەوەی هەبوە، بۆ نمونە وەک پێویستبونی دەستگەیشتنی پارێزەران بە بریکارەکانیان وە هەرەوەها نیگەرانی ئەو دەنگۆیانەین،  کە گوایە لە ماوەی زیندانیکردندا بە ئەشکەنجە و فشار دانپیێدانانەکانیان وەرگیراوە. تێناگەین کە هەردو دادگاکەش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردووە. بۆیە هەر زوو لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، بڕیارەکە ئاماژەیەکی نیگەرانیە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا . ئێمە بانگ لە سەرۆکی هەڕێم دەکەین کە مافی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی بەکاربێنێت". 

باسی لەوەشکردووە، زۆر نیگەرانین لە ئاماژەکردن بە پەیوەندی نێوان هەندێک لە تۆمەتباران لەگەڵ کونسولی گشتی ئەڵمانیا هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەی بڕیاری دادگادا، ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتەکان لە ئاستی جیهاندا و لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی  چالاکدا دەگونجێت، کە حکومەتی هەرێمیش گرنگی زۆر بەو کارە دەدات . ئاماژەبەو یاسایانەی کە لەدادگایکردندا کراوە ، کارەکانی کونسوڵگەری گشتی بەتاوان دەژمێرێت ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیە کە ئەڵمانیا لەمێژە دەیپارێزێت و دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بیپارێزێت. 


PM:11:39:06/05/2021