لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانی میدیاکانی ئەمەریکا لەکوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسدا ئاماژە بۆ بەشداری هەندێک هێز لەسەر زەوی دەکات، لە نێویاندا باس لە دژە تیرۆری " یەکێتی " دەکرێت، دەزگای دژە تیرۆری یەکێتیش روونکردنەوە دەدات و ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە.
لەو روونکردنەوەی دژە تیررۆری یەکێتی دا هاتووە"شه‌وی ٨ \٩-٥-٢٠٢١ راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌رچی ئێمه نازانین كه نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌دده‌كه‌ینه‌وه".
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووشە"ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌بێت، ئه‌وا حه‌قی وایه خۆیان روونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێمه ئاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین و ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن".
دژە تیرۆری " یەکێتی "
باس لەو پەیوەندییە باشە دەکات لە نێوان قاسمی سلێمانی و تاڵەبانیدا هەبووەو دەڵێک" ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و، ده‌زگای دژه تیرۆر رۆژگارێك له‌و سه‌نگه‌ره‌دا شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه كه قاسمی سڵێمانییش تیایدا ده‌جه‌نگا. ئاشكرایه كه به تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هه‌رێمی كوردستان دۆستێكی مێژوویی خۆی له‌ده‌ستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیه‌كی مام جه‌لالی له‌ده‌ستچوو".
هەروەها هاتووشە " شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی به‌ئامانجگرتنی فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئێران له عێراق، له ساڵی رابردووه‌وه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه و، بۆ ده‌ستنیشان كردنی بكه‌ره‌كانی چاوه‌ڕوانی راپۆرتی میدیایی ناكه‌ن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك".
دژە تیرۆری " یەکێتی " رووی نووسینەکەی دەکاتە " دەزگای پاراستنی پارتی و بەبێ ناوهێنانی دەڵێت " سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ئێمه ئه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان، به‌تایبه‌ت كه ئاگادارین ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه، (به‌شێكی تایبه‌ت)ی پێكهێناوه بۆ دزه‌پێكردنی زانیاریی چه‌واشه بۆ میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه زیان به ناوبانگ و ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز بگه‌یه‌نن. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ش تایبه‌ت به شه‌هیدكردنی حاجی قاسم سلێمانی له‌م كاته‌دا، و لكاندنیشی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك، دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و یاریكردن به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر پێگه حزبی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌كه‌یان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تتریش دوای سكانداڵی ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسی گه‌نجی كورد به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، كه متمانه‌ی لای خه‌ڵك و ده‌ره‌وه‌ش بۆ نه‌هێشتوون".
دژە تیرۆری " یەکێتی " رووی نووسینەکەی دەکاتە " دەزگای پاراستنی پارتی و بەبێ ناوهێنانی دەڵێت " سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ئێمه ئه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان.