ڤیدیۆ.. ماهیر حەسەن چاوپێکەوتن‌و لێدوانە رۆژنامەوانییەکانی رادەگرێت

هونەرمەندی ناسراوی باشووری کوردستان، ماهیر حەسەن هەرچی چاوپێکەوتن و لێدوانە رۆژنامەوانییەکانی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو رادەگرێت.
ماهیر حەسەن بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی لە هەژماری خۆی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ لێدوان و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵەکان ناکات. 

ماهیر حەسەن  لە ساڵی ۱۹٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان بەشی شانۆی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ تەواوكردووە، لە ئێستادا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری كۆمیدیا لە كوردستان. ئێستا ئەو و ئەحمەد جۆڵا ئەكتەری كۆمیدی ناسراو، بەدوانەیەكی بە ناوبانگی بواری كۆمیدی كوردستان هەژمار دەكرێن.

 



PM:08:48:09/05/2021