ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستبەجێ ئازادكردنی سزادراوانی بادینان دەكات

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت" پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە و بەبێ مەرج"سزادراوانی بادینان ئازادبکات". 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی لەبارەی زیندانیانی بادینان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە" سەرمان سوڕماوە لەبارەی بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر لەبارەی سزادانی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و شڤان سەید، ئەو بڕیارە سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانەیە"، دەشڵێن، "پێویستە حکومەتی هەرێم بەبێ مەرج و بەزوویی ئازادیان بکات". 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسە لە ١٦ی شوباتی ئەمساڵدا لە دادگاییەکی نادادپەروەرانەدا سزایان بەسەردا دراوە و کەسوکاریان نەیانتوانیوە بیانبینن.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بە زویی و بەبێ مەرج ئازادیان بکات.


PM:07:43:10/05/2021