پرۆسەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی راگیرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پرۆسەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی راگیراوە هەڵنەوەشاوەتەوە".

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە" نووسراوی شارەوانی کراوە بۆ  فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردووە و ئەم پرۆسە ئێستا راگیراوە (ھەڵنەوەشاوەتەوە)".

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەدڵنیای فرۆشتنی ئەم قوتابخانانە بەم شیوەیە نایاسایە، ھیچ پرسێک بە پەروەردە نەکراوە کە چارەنووسی ئەو خوێندکارانە چی لێدێت، وەزارەتی پەورەردە پێیان راگەیاندوین، نوسراویان کردوەو بەم کارە رازینین".

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردووە، بەپێی یاسا، ئەگەر شوێنی قوتابخانەیەک بە کەڵکی خوێندن نەما، دەبێت بە پلانی پەورەردە و بە کێبرکێ بێت، کۆی ئەو پارەش لە فرۆشتنی دەستدەکەوێت لە دروستکردنی قوتابخانەدا خەرجبکرێت، خوێندنی ئەو خوێندکارانەی ئەو سنوورە بە دروستی چارەسەر بکرێت. 


PM:08:30:10/05/2021