لە جیهاندا ١٦٠ملیۆن تووشی کۆرۆنا بووە
تورکیا پێنجەمینە، عێراق یەکەمینی عەرەبە


ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا وەک راگەیەندرا ١٦٠ ملیۆن توشبوو تۆمار کراوە، تورکیا لەرووی تووشبوونەوە پێنجەمی جیهانە، عێراقیش یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکانە.

بەپێی دواین ئاماری کۆرۆنا کە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا ٣ ملیۆن و نیو بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ئەمەریکا لە پێشەوەی هەموو ئەو وڵاتانەوەیە کە ژمارەی تووشبووی لە هەموو وڵاتەکان زیاترەو گەیشتۆتە ٣٣ ملیۆن کەس و ٥٨٥ هەزار و ٤٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە، دوای ئەو هیندیستان دێت کە ٢٤ ملیۆن هاوڵاتی تووشبووە، برازیلیش ١٥ملیۆن، فەرەنساش ٦ ملیۆن و تورکیای دراوسێی هەرێم پێنجەمین وڵاتەو ٥ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بووە.

لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش عێراق یەکەمەو ١ ملیۆن و ١٢٧ هەزار و ٥٨٠ کەس توشبووە، ١٥ هەزار و ٨٥٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.



AM:09:15:14/05/2021