کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پلەکانی گەرما ١ تا ٣ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشناسی هەرێم ئەوەی خستەڕوو کە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور .
پلەکانی گەرما بە نزیكی ١ تـــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی شەممە ٢٧ی نیسابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٦
سلێمانی : ٣٣
دهۆک : ٣٣
زاخۆ : ٣٥
هەڵەبجە : ٣٣
کەرکوک : ٣٧
سۆران : ٣٣
حاجی ئۆمەران : ٢٢
گەرمیان : ٤٠