کۆڵۆمبیا بەیەکەم و یۆنان بە دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە




لە دواین یارییاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی سێیەم  لە مۆندیالی ٢٠١٤  دوو یاری لەیەک کاتدا  ئەنجام درا .
لە یەکەم یاریدا کۆڵۆمبیا خاون شەش خاڵ روبەڕوی یابان بووەو کە ئەویش تەنها خاڵێکی هەبوو ، دوای ئاستێکی بەرز لەلایەن کۆڵۆمبیاوە یاریەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  لە کۆمپیتەرکانی یابانی بردوەو لە مۆندیال دووریخستنەوە. 
چوار گۆڵەکەی کۆڵۆمبیا ، گوادرادۆ لە خولەکی ١٧ بە لێدانی سزاو . جاکسۆن مارتینز دوو گۆڵ  لە خولەکەکانی ٥٥ ، ٨٢  ، جاکسۆن مارتینز لە خولەکی ٩٠ دا تۆماریان کرد .
تاکە گۆڵيکەی یابان شینجی ئۆکازاکی لە خولەکی ٤٥ دا تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە کۆڵۆمبیا بە نۆ خاڵ بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو روبەروی ئۆرۆگوای دەبێتەوە ، یابانیش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.

لە یارییەکی تردا کە هاوکات ئەنجام درا هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یۆنان ڕوبەڕوی یەک بوونەوە پێش یاریەکە کۆتدیڤوار خاوەن سێ خاڵ بوو یۆنانیش خاڵێکی هەبوو ، لە یاریەکەدا یۆنان لە گێمی یەکەمدا بە گۆڵێک پێش کەوت کە ئەو گۆڵەش بەس بوو تا بۆ قۆناغی شانزە سەربکەوێت ، بەڵام لە گێمی دووەمدا کۆتدیڤوار لە خولەکی ٧٤ دا ، وێڵفرێد بۆنی ، ئەنجامەکەی بۆ کۆتدیڤوار یەکسان کردەوە ، 
لە خولەکی ٩٠ دا ساماڕاس بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کردوو هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو سەرخستوو لەو قۆناغەشدا روبەڕوی کۆستاریاکا دەبێتەوە.


ئا/ شاهۆ فایق 



 



AM:01:14:25/06/2014