لە دواین یارییاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی سێیەم لە مۆندیالی ٢٠١٤ دوو یاری لەیەک کاتدا ئەنجام درا .
لە یەکەم یاریدا کۆڵۆمبیا خاون شەش خاڵ روبەڕوی یابان بووەو کە ئەویش تەنها خاڵێکی هەبوو ، دوای ئاستێکی بەرز لەلایەن کۆڵۆمبیاوە یاریەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کۆمپیتەرکانی یابانی بردوەو لە مۆندیال دووریخستنەوە.
چوار گۆڵەکەی کۆڵۆمبیا ، گوادرادۆ لە خولەکی ١٧ بە لێدانی سزاو . جاکسۆن مارتینز دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٥ ، ٨٢ ، جاکسۆن مارتینز لە خولەکی ٩٠ دا تۆماریان کرد .
تاکە گۆڵيکەی یابان شینجی ئۆکازاکی لە خولەکی ٤٥ دا تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە کۆڵۆمبیا بە نۆ خاڵ بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو روبەروی ئۆرۆگوای دەبێتەوە ، یابانیش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.
لە یارییەکی تردا کە هاوکات ئەنجام درا هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یۆنان ڕوبەڕوی یەک بوونەوە پێش یاریەکە کۆتدیڤوار خاوەن سێ خاڵ بوو یۆنانیش خاڵێکی هەبوو ، لە یاریەکەدا یۆنان لە گێمی یەکەمدا بە گۆڵێک پێش کەوت کە ئەو گۆڵەش بەس بوو تا بۆ قۆناغی شانزە سەربکەوێت ، بەڵام لە گێمی دووەمدا کۆتدیڤوار لە خولەکی ٧٤ دا ، وێڵفرێد بۆنی ، ئەنجامەکەی بۆ کۆتدیڤوار یەکسان کردەوە ،
لە خولەکی ٩٠ دا ساماڕاس بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کردوو هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو سەرخستوو لەو قۆناغەشدا روبەڕوی کۆستاریاکا دەبێتەوە.
ئا/ شاهۆ فایق