تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق دادەبەزێت

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٥٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە".

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، چوار هەزار و ٨٣٧ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
تا ئێستا لە عێراق ١١ ملیۆن و ٣٩٣ هەزار و ٧٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٤٥٢ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٩٥٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوەو، یەکەمین وڵاتی عەرەبییە ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا تێدا تۆمار کرابێت .



PM:04:57:16/05/2021