هەولێر.. سەردانیكردنی بەندكراوان و سزادراوان دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر رایدەگەیەنێت" سبەینێ پێنجشەممە جارێکی دیکە سەردانیکردنی بەندکراوان دەستپێدەکاتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان دەکاتەوە، سەردانیکردن (مواجهە) لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئایار دەستپێدەکاتەوە و ئەم پێنجشەممەیە سەردانی سزادراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوە دەچێت. 

باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو ٢٧ی ئایار سەردانی ڕاگیراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوە دەچێت. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕێکاری سەردانی بریتیە لە سەردانیکردنی دایک و باوک و خوشک و برا و هاوسەر و منداڵ، ئەویش بە پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییه‌كان. 


PM:09:01:19/05/2021