مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت لەبارەی بارودۆخی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقا تاوتوێ کرا.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد، بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور كرده‌وه‌. 

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوی عێراق و ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.


PM:02:10:20/05/2021