وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕی 220 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخانكرد.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە رۆژی 17ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە" بڕیارماندا بەتەرخانكردنی بڕی 220 ملیۆن و 215 هەزار و 360 دینار لەژێر حسابی ژمارە 614ی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی (بلواری ناوەڕاست) بۆ شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی كە لەنەخشە و دەرخستەی هاوپێچی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ژمارە 6201 لە 7/4/2021دا هاتووە".
دەقی نوسراوەکە: