نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خۆسوتاندنی گەنجەکەی رۆژهەڵات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات" ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی زیاتر لە هەرکەس پێویستیان بە هاوکارییە، هاوکاری دارایی، هاوکاری یاسایی، پاراستنی ژیانیان بۆ دابین دەکرێت". 

كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر خۆسووتاندنی پەنابەرێکی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دڵگرانین بەو ڕووداوە کارەساتبارەی لە هەولێر ڕوویدا و گەنجێکی پەنابەر لە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا". 

باسی لەوەشکردووە، تیمە پزیشکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چوون بەدەم گەنجەکەوە و گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە و تائێستا لەژێر چاودێریدایە و بە وردی چاودێری تەندروستیی دەکەین.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن بۆ زیاتر هاوکاریکردنی پەنابەران و پەناخوازان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیی و مرۆڤدۆستانییەکان و بنەکامانی یاسای پەنابەران، ئەو پەنابەر و پەناخوازانەوەی زیاتر لە هەرکەس پێویستیان بە هاوکارییە، هاوکاری دارایی، هاوکاری یاسایی، پاراستنی ژیانیان و شوێنی مانەوەیان لە کەمپەکاکاندا و ئاو و کارەبیان بۆ دابین دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ بەشێک لە په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە شاری هەولێر وەک ناڕەزایی دەربڕین بۆ پێنەدانی مافی پەنابەری گردبوونه‌وه‌ و په‌نابه‌رێكی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب)  ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بربریندار بوو، لەئێستاشدا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدایدایە کە لەسەدا ٩٢ی جەستەی سوتاوە.  


PM:06:55:20/05/2021