ئیسرائیل زیانەکانی حەماسی بڵاوکردەوە
لە کاتژمێر ٢ ی شەوی رابردوەوە ئیسرائیل و فەلەستینیەکان شەڕیان راگرت و تا ئیستا ئاگار بەست بەردەوامە، حکومەتی ئیسرائیل زیانەکانی بزووتنەوەی حەماسی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری حکومەتەوە بڵاوکراوەتەوە لە هێرشە سەربازی و بەتایبەتی ئاسمانییەکانی سووپای ئیسرائیلدا ٨ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حەماس کوژراون، هەروەها ٢٠٠ بەرپرسی مەیدانی ئەو بزووتنەوەیەش کوژراون.
دوێنێ شەو میدیا ئیسرائیلەکان زیانە گیانییەکانی خۆیان بلآوکردەوە کە ١١ کەسن و ٦ عەرەبی دانیشتووی ئیسرائیلن.
میدیا عەرەبی و جیهانییەکان زیانە گیانییەکانی فەلەستینییەکان بە ٢٢٧ کەس هەژمار دەکەن کە زۆربەیان مەدەنین و مناڵن.
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چەندان شوێنێ سەربازی و خەندەقی ژێر زەوی هێزەکانی بزووتنەوەی حەماسیان وێران کردووە، بەلآم میدیا عەرەبی و جیهانییەکان باس لەوە دەکەن زۆربەی شوێنەکان کە بەر هێرشی ئیسرائیل کەوتوون شوێنی مەدەنین.
راگرتنی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە لە کاتژمێر ٢ ی شەوەوە راوەستا، بە ناوبژیوانی میسر و بە فشاری ئەمەریکا بووە.
AM:09:19:21/05/2021