بومەلەرزەیەکی بەهێز لە چین ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز له‌ هەرێمی کینگەهای لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتی چین روویدا، تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە هەرێمی کینگەهای کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری خیانیانگ بە دووری ٤٠٠ کیلۆمەتر، لە باکوری رۆژهەڵاتی چین ڕوویدا.

باسی لەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بەگوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوی بووە. 

هاوکات تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ئاشکرانەکراوە.


PM:10:50:21/05/2021