رێگری لە خۆسوتانی پەنابەرێکی رۆهەڵاتی کوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ یەک شەممە پەنابەرێکی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی دا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی بسوتێنێت، بەڵام ڕێگری لێ کرا.  

  ئەمڕۆش هاوشێوەی رووداوی خۆسووتاندنەکەی هەفتەی رابردوو، پەنابەرێک کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەنزینی کرد بە خۆیدا و هەوڵی دا ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات، بەڵام لەلایەن هاوڕێکانییەوە ڕێگریی لێکرا.  
  
لەدوای ڕووداوەکە ئەو پەنابەرە ڕایگەیاند، "من خۆم ژیانم تەواو بووە و بۆ خۆم واناکەم، بۆ مافی هاوڕێکانم وادەکەم، بەمشێوەیە نەبێت گوێمان لێناگیرێت."  
  
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک ناڕەزایەتییەک دژی وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ٩٢٪ ی جەستەی سووتاو باری تەندروستی خراپە.



PM:02:10:23/05/2021